ئەزمەر هۆڵیدەی

Transportation

كوردستان خاوەنی شارستانیەتێكی زۆر كۆنە و ئەم بابەتەش لە لایەن شوێنەوارناس و رۆژهەڵات ناسەكان بە دۆزینەوەی ئاسەوارە كۆنەكان سەلمێندراوە، كۆنی هەندێك لەو شوێنەوارانە دەگاتە زیاتر لە شەست هەزار ساڵ و دووبارە راستی شارستانیەتی كۆنی كوردی پشتراست دەبێتەوە. بۆ نمونە دۆزینەوەی چەندین نمونە لە ئێسك و پروسكی مرۆڤە سەرەتاییەكان لە ئەشكەوتی شانەدەر كە دەكەوێتە نزیك گوندی (زۆیا چەمێ‌) و مێژوویان دەگەرێتەوە بۆ دەیان هەزار ساڵ بەرلە زایێن، هەروەها كۆمەڵێك لە ئامێر و ئامرازە پێویستەكانی كشتوكاڵی كۆن كە لە گوندێ‌ (چەرمۆ) لە نزیك شاری (چەمچەماڵ) لە لایەن لێكۆڵەر و شوێنەوارناسان لە دڵی خاك دەرهێندراون، جگە لە ئەمانەش هەندێك لە پێداویستیەكانی ناو ماڵ كە هەر لە هەمان شوێن دۆزراونەتەوە و تەمەنیان بۆ حەوت هەزار ساڵ دەگەرێتەوە. شایەنی باسە ئەم دوو گوندە لە كۆنترین گوندە كشتوكاڵیەكانی جیهان هەژمار دەكرێن.