Group Packages
بە كورتە باسێك دەست پێ دەكەین و بۆ ماوەیەكی كورت، خوێنەری بەرێز لە گەڵ خۆمان بۆ قوڵایی مێژووی ئەو هەرێمە رادەكێشین و هەڵبەت ئەمەش تەنها بە مەبەستی ئاشنایی گەشتیارانی ئازیز بە ئەنجام دەگەیێنین. لای هەمووان روونە كە كوردستان بێشكەی شارستانیەت و ناوەندی دەركەوتنی یەكەم شارستانیەتی مرۆڤایەتی بووە، بەڵام نەك (هەرێمی كوردستانی عێراق) و بەڵكو هەموو خاكی كوردستان كە بە داخەوە لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر وڵاتانی (عێراق، سوریا، توركیا و ئێران). هەروەها هەندێ لە كوردان لە پارێزگای خوراسانی ئێران و وڵاتانی یەكێتی سوڤیەتی پێشوو وەك (ئازەربایجان، ئەرمەنستان و گورجستان و ... هتد) دەژین.