Flight Tickets
له دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان له به‌هاری ١٩٩١ و به بڕیاری ٩٨٨ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ناوچه‌ی ئارام دروستكرا. و له ساڵی ١٩٩٢ یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌نجامدرا و له هه‌مان ساڵدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا. لە زۆربەی شارەكان زانكۆ و كۆلێژ حكومی و ئه‌هلیش هەن. دوو فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی لە هەولێر و سلێمانی دروستكراون و فرۆکه‌خانه‌ی دهۆك له درووستکردنه. زۆربەی رێگە سەرەكییەكانی هه‌رێم دوو ساید كراون و زیاتر لە 750 هۆتێل و مۆتێل و 1800 ریستۆرانت و كافتریا هەیە. ئێستا لە هەرێم دەیان جۆر دەزگای حكومی و مەدەنی هەن و پرۆسەی بنیادنان و ئاوەدانكردنەوەی هەرێم بەردەوامە و بۆتە ناوەندێكی بازرگانی و ساڵانە چەندان پیشانگای جۆراوجۆری جیهانی لێ دەكرێتەوە، گۆڕانی زۆر لە ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتنی هەرێم روویداوە و چەندین نەتەوە و ئایینی جیاواز بە ئاشتیانە پێكەوە دەژین. یەكێك لەو بوارانەی گۆڕانی زۆر و پێشكەوتنی بەخۆیەوە دیوە, كەرتی گەشتوگوزارە.