سەنتەری هەواڵ و زانیاری

دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

پێداویستیەکانی تەندروستی 

لە ئێستادا فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بریاریان داوە کە گەشتیاری سەروو تەمەن ١٢ ساڵ پێویستە هەردوو ژەمە ڤاکسینی وەرگرتبێت جا لە هەرجۆرێکی ڤاکسین بێت ، وە بە پێچەوانەوە گەشتیاری خوار تەمەن ١٢ ساڵ پێویستی بە کارتی ژەمە ڤاکسینەکان نییە ، وە ئەو گەشتیارانەی بە هۆکارێکی تەندروستی بەخشراون لە وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینەکان پێویستە پزیشکی تایبەت پشتراستی بکاتەوە و لەو بارودۆخەشدا پشکنینی کۆرۆنات دەبێت پێ بێت.